زه‌مینی زۆر زۆر بچووک و شاعێری زۆر زۆر

۹ آبان ۱۳۹۲
یاداشت کردی به قلم کامبیز کریمی درباره شیرکو
براده‌رێکی زۆر نزیکی ده‌ڵێ به‌ سه‌ری باوکم ئاگادارم ڕۆێشتبوو تا هه‌واڵی به‌ر "ده‌رکی سه‌را" و "قه‌ڵای هه‌ولێر" و ناوچه‌ی "شاره‌زوور" بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌نفالکراو ببا. گرینگ نییه‌ له‌ کۆییه‌، به‌س ده‌س خۆش که‌ زه‌مینی زۆر زۆر بچووکی ئێمه‌ نه‌یتوانی شاعێری زۆر زۆر گه‌وره‌ی ئێمه‌ دابه‌زێنێ.

کامبیز کریمیکامبیز که‌ریمی

یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕێک ساعه‌ت 16 و 10 دقێقه‌ و 20 چرکه‌ به‌ کاتی بێقه‌راری زه‌مینی زۆر زۆر بچووکی ئێمه‌ بۆ چرکه‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "کارۆلینستا" له‌ "ستۆکهۆڵم" پایته‌ختی "سوید" وێستا تا شاعێری زۆر زۆر گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئێمه‌ دابه‌زێنێ، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه‌ نه‌یتوانی.

شێرکۆ بێکه‌س ماوه‌یه‌ک بوو ده‌یزانی "مردن خه‌ریکه‌ ده‌گات" و نه‌خشه‌یه‌کی نه‌هێنیی بۆ شه‌ڕه‌مه‌رگی خۆی داڕشتبوو، یه‌که‌م جانتای سه‌فه‌ری خسته‌ سه‌رشانی و ڕۆیشت بۆ ستۆکهۆڵم، چونکه‌ دڵنیابوو، مه‌رگ زۆر شاره‌زای زمانی سویدی نییه‌، دووهه‌م به‌ سه‌ر چرپاکه‌یه‌وه‌ ته‌داره‌کێکی ڕێخستبوو له‌ گوڵه‌گه‌نم تا چۆله‌که‌کان هه‌واڵی نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌رگی پێ بڵێین و سێهه‌م په‌یامێکی نه‌هێنیی بۆ بێده‌نگی ناردبوو به‌و ناونیشانه‌ که‌ نووسیبووی من نامه‌وێت له‌ هیچ کام له‌ گرد و گردۆڵه‌که‌کاندا بنێژرێم که‌ دیارن و ناویان ئه‌برێ، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕبونه‌ته‌وه‌ و دووه‌م له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی من حه‌ز به‌ قه‌ره‌بالغیی زۆر ناکه‌م.

یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕێک ساعه‌ت 16 و 10 دقێقه‌ و 19 چرکه‌ به‌ کاتی وه‌ڵامی بێقه‌راری، پێش ئه‌وه‌ی زه‌مینی زۆر زۆر بچووکی ئێمه‌ بۆ چرکه‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینستا له‌ ستۆکهۆڵم پایته‌ختی سوید بوه‌ستی تا شاعێری زۆر زۆر گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئێمه‌ دابه‌زێنێ، بێکه‌س له‌گه‌ڵ "جه‌میل" ڕوێشت بوو… بڕێ ده‌ڵێن ڕوێشتووه‌ تا له‌ "شایی" چه‌ن "شه‌هید"ێ شێعر بخوێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ دوو شه‌وه‌ له‌ "ئه‌زمه‌ر" سه‌دای ناڵه‌ناڵه‌ی شێعر دێت له‌ دووره‌وه‌، بڕێ ده‌ڵێن ڕۆێشتووه‌ تا دیاریه‌کی زۆر خنجیلانه‌ و جوان بۆ کۆرپه‌که‌ی بن ده‌ست "عومه‌ر خاور" ببا، دوو که‌سیش سوێند ده‌خۆن دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ خۆاره‌وه‌ی "حه‌له‌بچه‌" دیویانه‌.

براده‌رێکی زۆر نزیکی ده‌ڵێ به‌ سه‌ری باوکم ئاگادارم ڕۆێشتبوو تا هه‌واڵی به‌ر "ده‌رکی سه‌را" و "قه‌ڵای هه‌ولێر" و ناوچه‌ی "شاره‌زوور" بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌نفالکراو ببا. گرینگ نییه‌ له‌ کۆییه‌، به‌س ده‌س خۆش که‌ زه‌مینی زۆر زۆر بچووکی ئێمه‌ نه‌یتوانی شاعێری زۆر زۆر گه‌وره‌ی ئێمه‌ دابه‌زێنێ.

شێرکۆ بێکه‌س ڕۆیشت، یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕێک ساعه‌ت 16 و 10 دقێقه‌ و 19 چرکه‌ "هه‌ندێک شێعری نازدار و جوان"ی له‌ زه‌مینی زۆر زۆر بچووکی ئێمه‌ به‌جێ هێشتووه‌ تا هه‌ر کاتێ دڵته‌نگی بووین بمانخوێنێته‌وه‌، تا هه‌ر کاتێ ناوی ئه‌نفال و کوردستانمان بیست خێرا بڵێین: هیچ خه‌به‌رێکی تازه‌تان له‌ شێرکۆ بێکه‌س نییه‌؟

نظر شما چیست؟

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Error. Page cannot be displayed. Please contact your service provider for more details. (8)